تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی بەریتانیاو فەڕانسا لە پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا

سەرۆک کۆماری فەڕانسەو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وێڕای ڕاوێژکاریی لەبارەی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، نیگەرانیان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسەو "بوریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە پەیوەندیی نزیکیان بپارێزن لەبارەی هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا.

یەکێتی ئوروپا، هەروەها زۆربەی وڵاتانی ئوروپاییش لەڕۆژانی ڕابردوودا نەیارەتیان کردبوو لەگەڵ هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا. نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند، تورکیا دەبێ لەبارەی ئەو کردە نامرۆییانەی چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لەسوریا ئەنجامیان داوە، لێکۆڵینەوە بکات.

نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: تورکیا لەبارەی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو سەربڕین وئێعدام کردنانەی چەکدارانی سەربەو وڵاتە لەسوریا ئەنجامیان داوە، بەرپرسە. لەهەمان کاتدا، وڵاتانی فەڕانسە، ئیتالیا، ئاڵمان، فەنلەند، نەرویژ، هۆلەند، بەریتانیاو کۆماری چێک هەروەها لەکاردانەوە بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، ڕەوتی هەناردەی چەکەمەنی بۆ ئانکارا ڕابگرن.

سەرپەیڤ