تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • دیداری وەلیدموعەللیم و ناردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان

ناردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و شاندەکەی یاوەری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیمەشق چاویان بە وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا کەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «چێیەر پدرسۆن» ناردراوی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا و «وەلید موعەللیم» وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە پرس و تەگبیری ھاوپەیوەند بە  بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی یەکەم دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی وتووێژیان کردو پێشەکیی یەکەم دانیشتنی لێژنەکەیان تاوتوێ کرد.

ەکەم دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا کۆتایی ئەم مانگەی زایینییە لە ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.

پێدرسۆن و موعەللیم لە سەر گرینگایەتیی ھاواھەنگیی بەردەوام بۆ دەستەبەر کردنی سەرکەوتوو بوونی چالاکییەکانی ئەم لێژنەیەو ھەڵگرتنی ھەرچەشنە لەمپەرێکی شیمانەیی لە بەردەم وەدی ھاتنی ئەم بابەتە جەختیان کرد.

ھەردووک لا پێیان داگرت: ئەمەی کە سوورییەکان خۆیان جڵەوی چالاکییەکانی ئەم لێژنەیە بە بێ دەستوەردانی بیانی بە دەستەوە بگرن، گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

پێدرسۆن و موعەللیم ھەروەھا جەختیان لەوەش کردەوە کە پابەند بوون بەو تەگبیرو ڕێککەوتنانەی کە کراوە پێویستە بۆ ئەوەی ھاندەرێک بێت بۆ چالاکییەکانی لێژنەی یاسای بنەڕەتی و گەییشتن بە ئامانجە جێی سەرنجەکان دەستەبەر بکات.

بڕیاری پێکھاتنی لێژنەیەک بۆ ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی تازەی سووریا یەکەم جار لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئەم وڵاتە لە شاری سوچیی ڕووسیا لە کۆتایی ژانویەی ٢٠١٨ باسی لەسەر کرا.

سەرپەیڤ