به‌هۆی بۆردومانی تورکیاوه پێنج کەسی مه‌ده‌نی له سه‌رێکانی گیانیان لە دەست دا
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە: له ئاکامی بۆردومانی سوپای تورکیا لە سه‌رێ کانی پێنج کەسی مه‌ده‌نی گیانیان لە دەست دا .
ئاژانسه‌که له زاری به‌رپرسانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ وای بڵاو کرده‌وه، شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری سه‌رێ کانی به‌رده‌وامه و سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریکا، کەچی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش تۆپخانه‌کانی تورکیا ده‌ستیان کرده‌وه به تۆپبارانکردنی سه‌رێ کانی.
شارۆچکه‌ی سه‌رێ کانی هاوسنووری تورکیایه و له لایه‌ن سوپای تورکیا و تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە ماوه‌ی 10 رۆژه هێرشی ده‌کرێته سه‌ر.
شه‌ڕڤانانی کورد له شارۆچکه‌که به‌رده‌وامن له به‌رگریکردن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تورکیا له چواره‌م رۆژی هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر باکووری سووریا رایگه‌یاندبوو، ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌رێ کانیدا گرتووه، به‌ڵام هێشتا ناوچه‌که له ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌دایه.
هاوکات دوێنێ له دژه هێرشێکدا هێزه‌کانی سووریای دیموکرات(هه‌سه‌ده) توانیان حه‌وت گوندی دیکه‌ی سنووری شارۆچکه‌ی ته‌ل ته‌مر له ژێر ده‌ستی سوپای تورکیا و تیرۆریستە هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌ربهێنن و کۆنترۆڵیان بکه‌نه‌وه.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریا‌و تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا و ئەم کارەشی لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە .