تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 15:44 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی بووژاندنەوەی ھەرێمەکانی نەوت و گازی سووریا

سەرۆکی فەرمانگەی ھەرێمەکانی نەوت و گازی سووریا باسی ڕزگار کرانی ھەرێمەکانی نەوتو گازی پارێزگاکانی ڕەققە، حەماو حومس و دەست پێ بوونی ڕەوتی بووژاندنەوەی کردوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، «عەلی ئیبراھیم» سەرۆکی فەرمانگەی ھەرێمە نەوتییەکانی سووریا ڕایگەیاند: تەواوی ژێرخانەکانی ھەرێمە نەوتییەکانی ڕەققە، حەماو حومس کاول کراون، بەڵام بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت کەمتر زەبریان وێ کەوتووە.

«ئیبراھیم» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خستنەوەگەڕی ئەم ھەرێمە نەوتی و گازییانە پێویستی بە کاری بەربڵاوو ڕاکێشانی کۆمپانیا گەورەکانە، وتیشی: تێکدرانی ھەرێمە نەوتییەکانی ڕەققە، حەماو حومس  دەرەنجامی ھێرشی ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکایە.

سەرۆکی فەرمانگەی ھەرێمە نەوتییەکانی سووریا ڕاشیگەیاند: بەرلە سەرھەڵدانی شەڕ لە سووریا، ھەرێمی نەوتیی سەورەو ڕەققە، لە ڕۆژێکدا شەش ھەزار بەرمیل نەوتی بەرھەم دەھێنا.

سووریا لە ماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوو شایەتی ئامادە بوونی ئەو تاقمە تیرۆریستانە بووە کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواو عەرەبییەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت کە ئەمەش ھەتا ئێستا سەدان ھەزار کوژراوو ملوێنان ئاوارەی لە نێوخۆو دەرەوەی سووریا لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ