تشرینی دووه‌م 01, 2019 08:41 Asia/Tehran
  • ئەسەد: ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا کاتییه

سەرۆک کۆماری سووریا، ڕێککەوتنی سوچی لە نێوان ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە قەیرانی ئێستای باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کاتییە.

(بەشار ئەسەد) پێنج شەممە لە وتووێژێکدا  لەگەڵ تەلەفزیۆنی سووریا وتی: ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیاو تورکیا ڕێککەوتنێکی کاتییە بۆ کۆنترۆڵ کردنی تەماحکارییەکانی تورکیاو داخستنی ڕێگا لە سەر ئەمریکییەکان و دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەی ئاڵمانیایی پێکهێنانی ناوچەی ئارامی نێونەتەوەیی لە ناوچەسەر سنوورییەکانی تورکیاو سووریا.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی:ئەگەر هەنگاوە سیاسییەکان لە بواری جۆربەجۆردا هیچی لێ نەوەشێتەوە، بژاردەی شەڕ دێتە ئاراوە و بژاردەیەکی دیکەش نییە.

ئەسەد پێی داگرت: ڕزگارکردنی بەرەبەرەی ئیدلەبی باکووری سووریا بەم زووانەو لەپاش لەنێو چوونی تەواوی هەلە سیاسییەکان لە باکووری سووریا ئەنجام دەگرێت.

سەرۆک کۆماری سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دیداری شیمانەیی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەگەر بێتوو ئاودا دیدارێک دەرەنجامی پێویستی لێ نەکەوێتەوەو بەرژەوەندییەکانی سووریا دابین نەکات، سۆزداری وەلا دەنێین.

سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەگەردەرەنجامی دانیشتەکانی لێژنەی لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتی لەگەڵ بەرژەوەندیی نیشتیمانیی سووریادا یەک بگرێتەوە، پێملی دەبین، وتیشی: ئەگەر تەنانەت بڕگەیەکی پەسەندکراوەکانی لێژنەی تاوتوێ کردنی یاسای بنەڕەتی لە گەڵ بەرژەوەندیی نیشتیمانی سووریادا دژ بێت دیارە بەرپەرچی دەدەینەوە.

بەشار ئەسەد لە بارەی پڕوپاگەندەی ئەمریکا دوابەدوای کوژرانی سەرکردەی تاقمی ڕەشەکوژی داعشیش وتی: دیمەشق نازانی هەڵمەتی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ڕاستەو ئەنجام بووە یان نا.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: سیناریۆی تازەی ئەمریکا لە بارەی هەڵمەتی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی بەشێک لە چەواشەکارییەکانی ئەمریکایە چونکو بەغدادی لە بەندیخانەکانی ئەمریکادا بووە.

 

سەرپەیڤ