رێککەوتن لەسەر بەرنامەی کاری لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا
نوێنەری تایبەتی سکرتێی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا شەوی رابردوو گوتی : لیژنەی یاسای بنەڕەتیی نوێی سوریا لەسەر بەرنامەی کار و هەروەها پێکهاتەی دانانی ئەم دەستوورە بە هەندێ ریککەوتن گەیشتووە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، گیەر پێدێرسێن لە نێو پەیامنێراندا بە ئاماژە بەوەی کە هەموو 150 نوێنەرەکەی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا لەسەر بەرنامەی کاری ئەم لیژنەیە یەک دەنگن ، وتیشی ، چالاکیی ئەم لیژنەی زۆر باش بووە .
یەکەم دانیشتنی یاسایی بنەڕەتیی سوریا رۆژی چوارشەممە لە ژنێڤ بە چاودێری ریکخراوی نەتەوەکان ، ئامادەبوونی هەموو 150 ئەندامەکەی ئەم لیژنەیە و بە ئامادەبوونی پێدێرسێن نوێنەری تایبەتی ئەم رێکخراوەیە بۆ کاروباری سوریا بەڕێوەچوو
بیرۆکەی پێکهێنانی لیژنەی دەستوری سوریا یەکەم جار لە دانیشتنی کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا هاتە ئاراوە .
کۆنگرەی وتووێژی نیشتمانیی سوریا رۆژانی 29 و 30 ی ژانیڤەری 2018 لە شاری سوچی روسیا بەڕێوەچوو .