دەسپێکی پڕۆژەی لکاندنی هێڵی ئاسنەڕێی سووریا بۆ ئێراق و ئێران
وەزارەتی گواستنەوەی سووریا ڕایگەیاند سووریا بە مەبەستی خستنە گەڕی پڕۆژەی ئیستراتژیکی لکاندنی ڕەیڵی بەندەری ئیمام خومەینی -ڕە- بۆ بنەندەری لازقیە خەریکی دامەزراندنی هێڵی ئاسنەڕێ دەیرئەلزوور بۆ ئەبووکەمالە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری فارس وەزارەتی گواستنەوەی سووریا وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی پڕۆژە ڕەیلی لکاندنی کەنارەکانی سووریا بۆ ئێراق و پاشان بە کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : بە دامەزراندنی ئەو ڕێگا ڕەیلیە بەندەری ئیمام خومەینی لە کەنارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەنداوی فارس بۆ بەندەری لازقیە دەلکێنیتە دەریای مەدیتەرانەوە . وەزارەتی کاروباری سووریا وتیشی ڕێگای ڕەیلی کە دەیرئەلزوور دەلکێنێتە ئەبووکەمال بە خێراییەوە خەریکە دادەمەزرێت و بەشێک لە میحوەری گواستنەوە ی نێونەتەوەیی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی بەندەرەکانی سووریا کوردیدورێکی ئیستراتژیکی بۆ سووریا و ئێراق دێتە ئەژمار . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئاسنە ڕێی لازقیەیش ئوپڕاسیونی کەوتنە گەڕی پڕۆژەی سازکرانی هێڵی ڕەیڵی کە میحوەری تەرتووس لازقیە دەلکێنێتە ناوچەی ئازادی لازقیە دەستی پێکردووە .