له کوبانێ به‌ردبارانی هێزێکی هاوبه‌شی تورکیا و رووسیا کرا
هێزه‌کانی رووسیا و تورکیا، دوێنێ دووه‌م گه‌ڕی هاوبه‌شی سه‌ربازییان له باکووری سووریا و له نزیک کوبانێ ئه‌نجامدا، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه به‌ردباران کران.
هێزه هاوبه‌شه‌که‌ی رووسیا و تورکیا، له دووری حه‌وت کیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی کوبانێ بوون و له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌ردباران کران.
هێزه هاوبه‌شه‌که، به‌درێژایی 72 کیلۆمه‌تر و به قوڵیی 5 کیلۆمه‌تر له سنووری تورکیا سووڕانه‌وه.
خه‌ڵکی کوبانێ له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌کی هێزه‌که وه‌ستان و به‌ردبارانی ئۆتۆمبێله‌کانیان کرد و هۆتافیان له دژی سوپای تورکیا و رووسیا کێشا.
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌که، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیکرده‌وه هیچ رووداوێک روویدابێت.
گه‌ڕی یه‌که‌می هێزه‌کانی رووسیا و تورکیا، رۆژی هه‌ینی رابردوو، له ناوچه‌ی دربێسی ئه‌نجامدرا.