هێزەکانی تورکیا لە باکوری سووریا بەردباران کران
رووسیاو تورکیا گەڕێکی چاودێری هاوبەش لە شارۆچکەی گرکێ لەگێی باکوری سووریا ئەنجام دەدەن و خەڵکی گوندەکانیش بەردبارانیان دەکەن.
پەیامنێری کوردستان24 لە شارۆچکەی گرکێ لەگێ رایگەیاند لە چوارچێوەی رێککەوتنی تورکیا و رووسیا لەبارەی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ پۆلیسی سەربازی رووسیا و چوار زریپۆشی سوپای تورکیا گەڕێکی چاودێری هاوبەش لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی گرکێ لەگێ ئەنجام دەدەن. پەیامنێری کوردستان24 گوتیشی خەڵکی گوندەکانی سەر بە گرکێ لەگێ لە رێگەکان وەستان و زریپۆشەکانی رووسیا و تورکیایان لە ناوچە سنوورییەکان بەردباران کرد.ئەمە سێیەمین گەڕی هاوبەشی هێزەکانی رووسیا و تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریایە.ئەمەش لە کاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کە رووسیا و ئەمەریکا رێککەوتنەکانیان لەبارەی سووریا جێبەجێنەکردووە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی له دێرک له دژی هاتنی گه‌ڕێکی هاوبه‌شی سوپای تورکیا و رووسیا، خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا و له ئاکامیشدا گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا.
هاووڵاتیانی نیشته‌جێی دێرک، ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌کانی تورکیا به‌ردباران ده‌که‌ن، وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییه‌ک له دژی هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه‌که، له نزیک گوندی درنه ئاغا له ناوچه‌ی گرکێله‌گێ.
یه‌کێک له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی "سه‌رخۆبوون به‌نگین" خۆی به یه‌کێک به ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌کانی تورکیا هه‌ڵده‌واسێت، دواتریش ده‌که‌وێته خواره‌وه و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌که، خۆپیشانده‌ران به په‌له بۆ لای گه‌نجه‌که ده‌چن که له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتووه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجه‌که که‌وتووه‌ته ژێر ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێله‌که به‌سه‌ری که‌وتووه.