هەسەدە بەرپەرچی 10 هێرشی سوپای تورکیای دایەوە
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان شکستیان به 10 هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سوریا که ئه‌نقه‌رە پشتیوانیان ده‌کات هێناوه.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ،له راگه‌یه‌ندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند: سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سه‌ر به‌و وڵاته بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکی زەمینی و ئاسمانیەوە به‌رده‌وامن لە هێرشه داگیرکارییه‌کانی خۆیان له سنووری باکوور ی رۆژهەڵاتی سوریا.
هه‌سه‌ده ده‌شڵێت: "سوپای تورکیا به چه‌کی قورس هێرشیان کردوه‌ته‌سەر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری تلتەمر و گوندی تلمحه‌مه‌د سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌بوراسین له باشوری سه‌رێکانی".
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌سه‌ده، پێشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی سوپای تورکیا به تانک و تۆپ، هێرشیانکردە سەر گوندەکانی (خربەت فارس، شەڕگراک، زەنووبا، مەسعودیە، دبس، خربەت کەریم، قزعەلی، کەفیفا و وەبدێ) سه‌ر به شارۆچکه‌ی عه‌ین عیسا و شه‌ڕڤانان به تووندی وه‌ڵامیان دانه‌وه.
راشیگه‌یاندووه: شه‌ڕڤانان لە نزیک رێگای نێودەوڵه‌تی M4 سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکێکیان تێکشکاند به‌هۆیه‌وه 13 سەرباز و میلیشیای تورکیا کوژران و 19ی دیکه‌ش برینداربوون.
له کۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باسی کوژرانی 12 شه‌ڕڤان و حه‌وتی دیکه کراوە .