تشرینی دووه‌م 11, 2019 18:22 Asia/Tehran
  • تێکهەڵچوونی یەکەکانی سوپای سوریا لەگەڵ هێزەکانی تورکیا

یەکەکانی سوپای سوریا لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لەگردووپەڕی باکوری شاری "تەل تەمر" لەباکوری سوریا، پێکیان دادا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سوریا؛ تێکهەڵچوونەکانی سوپای سوریا وترکیا رۆژی دووشەممە لەمیحوەری گوندەکانی "مناخ" و "مەحمودییە" لە گردووپەڕی باکوریی شاری"تەل تەمر"ی پارێزگای حەسەکە ڕووی دا.

زانیاری زیاتر لە بارەی ئەو تێکهەڵچوونانە بڵاو نەکراوەتەوە.

سوپای سوریا رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) ئاواییەک لە پارێزگای حەسەکەی لە سوپای ترک سەندەوە.

پاش پەلاماری سوپای ترکیا بۆسەر باکوری سوریا لە نۆی ئۆکتۆبر، کوردەکانی سوریا داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد کۆنترۆڵی ناوچە باکوریەکانی سوریا بگرێتەدەست و لەهەمبەر پەلامارەکانی تورکیا بیانپارێزێ.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ماوەیەک لەوەپێش پێی داگرت؛ بێتوو پێویست بکا سوپای سوریا بۆ دەرپەڕاندنی داگیرکەران، هەڵوێستی پراکتیکی دەگرێتەبەر.

سەرپەیڤ