تشرینی دووه‌م 12, 2019 16:14 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ئەندامێکی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشق

لەئەنجامی پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر بینایەک لە ڕۆژاوای باڵوێزخانەی لوبنان لە دەمشقی پێتەختی سوریا، ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، لەگەڵ حەوت کەسی دیکە شەهیدو بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، لەو پەلامارەی رژیمی زایۆنی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بۆسەر بینایەک لەناوچەی "ئەلمەزە عەرەبی" لە دەمشق ئەنجامی گرت، "ئەکرەم عجوری" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین شەهید بوو.

چەند میدیایەکیش هەواڵی کوژرانی هاوسەر ومنداڵی عجوری لەوپەلامارەیان بڵاو کردۆتەوە.

"محەممەد خالید ڕەحمون" وەزیری ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند: ئەو بینایەی کراوەتە ئامانج، بینایەکی نیشتەجێبوون بووە.

سەرپەیڤ