تشرینی دووه‌م 14, 2019 15:52 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ھەڵمەتی سوپای سووریا لە دەڤەری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب

ھەڵمەتی سوپای سووریا لە دەڤەری باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیدلەب وەک دوایین مۆڵگەی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و ھاوپەیمانەکانی دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ھەڵمەتی سوپای سووریا بە بەشداریی یەکەکانی تۆپخانەو ئاسمانیی دەستی پێ کراو لەشکریانی سووری توانییان بەسەر شاری «لۆبیدە»ی باکووری شاری «ئەبودالی» لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەب زاڵ ببن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سووریاو ڕووسیا خاڵەکانی داکۆکیکارو ھێڵی فریاکەوتنی تیرۆریستانیان کردووەتە ئامانج.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا پێشتر وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەرەی ئیدلەب سەرەکی ترین و دوایین بەرەی پێکدادان بۆ کۆتایی ھێنان بە بوونی تیرۆریستانە لەم وڵاتەدا، جەختی کرد بوو: ئەگەر بێتو بژاردەی سیاسی بۆ وەدەرنانی تیرۆریستان لەم پارێزگایەدا وەڵام نەداتەوە، لە بژاردەی سەربازی کەڵک وەردەگرین.

ئیدلەب لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند تاقمی چەکداری داکۆکیکراو لە لایەن بڕێک لە وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان و تورکیا لە قەواخی ھاوپەیمانییەک بە ناوی « جەیشولفەتح» داگیر کرا.

بە شکست پێ ھێنرانی زۆربەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە لایەن سوپای سووریا ،لە ئێستادا سوپای ئەم وڵاتە بەنیازی بنەبڕ کردنی یەکجارییان لەم ناوچەیەدایە.

سەرپەیڤ