سانا: سوپای تورکیا 20 هه‌زار خێزانی له حه‌سه‌که ئاواره کردووه
ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی ره‌سمی سووریا(سانا)، بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانی تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانی به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیانی گونده‌کانی ته‌ل ته‌مر له باکووری خۆرئاوای حه‌سه‌که و به‌و هۆیه‌وه 20 هه‌زار خێران ئاواره بوونە.
ئاژانسه‌که بڵاویکردووه‌ته‌وه، له چه‌ند کاژێری رابردوودا سوپای تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانی به تۆپ و هاوەن تۆپبارانی گونده‌کانی عویش، وداودیه، ته‌ل ته‌ویل یان له ده‌وروبه‌ری باکووری خۆرئاوای حه‌سه‌که کردووه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک ماڵی هاووڵاتیان داڕووخاون.
سوپای تورکیا له سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ری رابردوودا، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی باکووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێکرد و هه‌ردوو شارۆچکه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ کانی هاوسنووری تورکیای کۆنترۆڵ کرد و به‌و هۆیه‌وه 300 هه‌زار هاووڵاتی کورد و عه‌ره‌ب و سریانیی ناوچه‌که ئاواره بوونە.