ناکۆکیی وڵاتانى ناتۆ لەمەڕ پاڵپشتی لە باکورى سووریا
تشرینی دووهم 15, 2019 16:11 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی پهیمانی باکووری ئهتڵهسی(ناتۆ) رایدەگەیەنێت، وڵاتانى بەشدار لە هاوپەیمانیەتییەکەی دا ناکۆکن لەسەر پاڵپشتی لە باکورو رۆژهەڵاتى سووریا.
ینس ستۆلتنبرگ سکرتێرى ناتۆ لە کۆنفڕانسى رۆژنامەنوسی رایگەیاند، تائێستا دۆخى باکورى سوریا ئاڵۆزەو چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە، چونکە وڵاتانى ناتۆ ناکۆکن لەسەر پشتیوانیکردن لە هەسەدە.جەختیشیکردەوە، وڵاتانى ناتۆ کۆدەنگن لەسەر ئەو دەستکەوتانەى بەهۆى شەڕى دژى داعش بەدەست هاتوون، رونیشکردەوە، ناتۆ پشتیوانی ههوڵهکانی نهتهوهیهکگرتووهکان دهکات بۆ بهدیهێنانی چارهسهرێکی سیاسی جێگر.
سکرتێرى ناتۆ باس لەوە دەکات، هەسەدە گرنگترین هاوبەشى ناتۆیە و سەرکەوتووانە شەڕ داعشى کردوە، بەلام بەوتەى خۆى ژمارەیەک وڵاتى هاوپەیمانییەتیەکە نیگەران نین لەدژى هێرشەکانى تورکیا.