ئه‌سه‌د: جیاخوازی بەرپەرچ دەده‌ینەوه
"به‌شار ئه‌سه‌د"ی سەرۆکی سووریا رایگه‌یاند، "ده‌ستووری سووریا پیرۆز نیه‌و ئاساییه ده‌ستکاری بکرێت. بەڵام لەدوای شه‌ڕ رێگه به‌هیچ جیاخوازییه‌ک له سووریا نادرێت".
ئه‌مڕۆ له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "رووسیا24" و ئاژانسی رووسیا "سیگۆدنیا"، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سووریا گوتی: "دیمه‌شق به ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته رێککه‌وتنی رووسیا و تورکیا. هاتنه سه‌ر خه‌تی رووسیا بۆ کشانه‌وه‌ی پاساوی کورد و ئاساییکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که به ئاراسته‌ی کشانه‌وه‌ی تورکیا ئه‌رێنییه".
ئه‌سه‌د گوتیشی: "تیرۆر، سنووری نییه، ئه‌مڕۆ له سووریایه، ره‌نگه له‌وپه‌ڕی ئاسیا، یان ئه‌وروپا بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو روویدا، ره‌نگه له رووسیا بێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "داعش به ئیراده‌ی ئه‌مه‌ریکا هات، کرده‌وه‌کانی له ژێر چه‌تری ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامده‌دان. به گوێره‌ی زانیاری و بڕوای خۆمان، ئه‌مه‌ریکا جوڵه‌ی به داعش ده‌کرد. وه‌ک ئامرازێکی سه‌ربازی بۆ لێدانی سوپای سووریا و په‌رته‌وازه‌کردنی ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تیرۆریان ده‌کرد، له پێشه‌وه‌یان سوپای سووریا به‌کاری ده‌هێنا".
سه‌رۆکی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د، له باره‌ی داهاتووی سووریا، گوتی: "دوای (9) ساڵ له شه‌ڕ، له‌و بڕوایه‌دام، زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌وه تێگه‌یشتوون ده‌بێت ده‌وڵه‌ت یه‌کبخرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه سیاسییه‌کان، ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جیهاندا هه‌مووان له ئامێز ده‌گرێت. بڕوام وایه ئێمه به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌چین. ئێمه نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ی، نه وه‌ک ده‌وڵه‌ت و نه وه‌ک گه‌ل، به هیچ پێشنیازێکی جیابوونه‌وه و جیاخوازی رازی نابین".
روونیشیکرده‌وه، "شه‌ڕ مانای دابه‌شکردنی وڵات و چوون به‌ره‌و جیاخوازی نایه‌ت، شه‌ڕ به مانای سڕینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لاوازکردنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت. پێویسته ئه‌زموون له شه‌ڕ وه‌ربگرین. پێویسته به به‌هێزی لێی بێینه ده‌ره‌وه، بۆیه به هیچ شتێکی جیاخوازی رازی نابین".