تشرینی دووه‌م 15, 2019 18:04 Asia/Tehran
  • سوریا چەند ناوچەیەکی ئیدلیبی کۆنترۆڵ کرد

لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان لەدەست سوپای تورکیا توانیویانە چەند ناوچەیەکی لە دەوروبەری شاری ئیدلب کۆنتڕۆڵ کردەوە.

لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانیان لەدەست سوپای تورکیا توانیویانە چەند ناوچەیەک لە دەوروبەری شاری ئیدلب کۆنتڕۆڵ  بکەنەوە.

میدیاکانی ناوخۆی سوریا بڵاویانکردەوە، چەند یەکەیەکی سوپای سوریا لە ڕێگەی موشەک و تۆپباران ، چەکدارانی بەرەی نوسرەیان لە گوندی لۆبیدەی سەر بە شاری ئیدلب بۆردوومان کرد و دواتر لە ئۆپراسیۆنێکدا چەند ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیژییان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵکردووەتەوە کەبریتین لە کێلگەی نەوتی رمێلان، موریجات، سویدیە، غەریبیە، شمسیە لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تریش.

سوپای سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستا بە دواوە چاودێری سەرجەم کێڵگە و بیرەکانی نەوت و جموجۆڵی هێزەکانی ئەمریکاش دەکات.

هاوکات بەیانی دوێنێ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو توانیان گوندی لویبدەی سەر بە ناحیەی کفرنیل لە ئیدلیب کۆنترۆڵ بکەنەوە.