تشرینی دووه‌م 16, 2019 15:47 Asia/Tehran
  • پێداگری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەسەر دەسەڵاتداریی سووریا بە سەر گولانی داگیرکراودا

١٥٦ وڵات لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێداگریان کرد لەسەر دەسەڵاتداری سووریا بەسەر گولانی داگیرکراودا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، ١٥٦ وڵات لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە دەقی بڕیارنامەیەک کە کۆمیسیۆنی ئابووری و دراوی دەریکردووە،ڕایان گەیاندوە: ڕژیمی زایۆنی دەبێ کۆتایی بدات بە کەڵکی خراپ وەرگرتن، دزی و تاڵان و وەبەر مەترسی خستنی سەرچاوەکانی گولانی داگیر کراو.

لەم بڕیارنامەیە هاتووە، ٦ وڵات لەگەڵ دەستەڵاتداریەتی سوریا بە سەر گولانی داگیر کراو نەیاریەتیان کردووەو١٤ وڵاتیش بێ لایەن بوون.

لەم دەقە لە "ئانتۆنیو گوترێش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان،داوایان کردووە  لەبارەی جێبەجێبوونیی ئەم بڕیارنامەیە لەوان کارتێکەری خراپی  ڕژیمی زایۆنی لە سەرچاوەکانیی سروشتی گولان ڕاپۆرتێک ئاراستە بکەن .

سەرپەیڤ