تشرینی دووه‌م 17, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوونی سەدان هەزار شارومەندی سووریا لەئاکامی جم و جوول و دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا

پەلامارە بەربڵاوەکانی تورکیا وکەسانی چەکدار و ترۆریستانی ژێر فەرمانی بۆ سەرخاکی سوریا لە ساڵانی ئەمدواییە سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانیی ئەم ناوچەگەلەی ئاوارە و بێ ماڵ وحاڵ کردووە و ئەم کەسانە ناچارن لە ئۆردوگاکانی کاتی لە وەرزی سەرما لە دوخێکی ئێجگار ئەستەم دا بژین.

جم و جوولی سەربازی و پەلامارە بەربڵاوەکانی تورکیا و ەکسانی چەکداری ژێر فەرمانیی بۆ سەر خاکی سوریا لە سێ ساڵ لەمەو بەر دەستپیکراوەو ئەم چالاکییانە جگە لە تووندتر کردنەوەی نائەمنی لە سوریا و بەهێزکردنەوەی تاقمە چەکدارەکان و ترۆریستان لە خاکی سوریا، ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لێکەتۆتەوە کە بەشێکی زۆریان کورد،عەرەب،ئاسۆری،چەرکەس وئێزەدین.بەڵام لە نێوان ئاوارەکان دا منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو قووربانیانی سەرەکین.

 تورکیا لە ساڵی دووهەزار و هەژدە بە پەلامارە بەربڵاوەکانیی بە هاوڕێیەتی تاقمە چەکدارەکان و ئەندامانی تاقمە ترۆریستییەکان ستانی عەفرینی  سوریای داگیر کرد و بیانووی تورکیا بۆ ئەم پەلامار دانە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی خۆجێی ناوچەکەیە کە تورکیا بە ترۆریست دەیانناسێت. ئەم کردەوەی تورکیا لە ستانی عەفرین ائوارە و بی ماڵ و حآڵ بوونی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانیی ناوچەکەی بەدواوە بووە. لە نۆهەمی ئۆکتۆبری ڕابردووەوەشاڵاوی تازەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا و کەسانی چەکدار و ترۆریستانی ژێر فەرمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرا و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ناوچەکەی بەدواوە بووە. ئەم پەلامارانە زۆرێک لە منداڵانی ناوچەکانی باکووری و رۆژهەڵاتی سوریای لە وانە خویندنەوە بێ وەری کردووە.هەر ئێستا زۆرێک لە فێرگەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بوونەتە ئۆردوگای کاتی و بەشیکی زۆری بنەماڵەکانی دانیشتووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریالە ئۆردوگاکان دا سەقامگیر بوونە. دایک و باوکی ئەم منداڵە ئاوارانە لە ئۆردوگای کاتی کە دوخێکی دژوار و لە ڕەوشێکی ئەستەم دا دەژین ئەویش لە وەرزی سەرما و تەنیا خوازیاری ئەمەن منداڵەکانیان بتوانن درێژە بدەن بە وانە خویندنەوەیان.

بەشێکی دیکەی ئاورەکانی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ورۆژهەڵاتی سوریایش کەسانی بەساڵاچوون کە رۆڵە و ئازیزانی خۆیان لەئاکامی پەلامارەکانی تورکیا لە دەست داوە و ئێستا ناچارن لە ئۆردوگاکان لە ڕەوشێکی ئەستەم و دژوار دا بژین.ئەوان خوازیاری ئەوەن پەلامارەکانی تورکیا رابگیردرێت و بارودۆخێک دابین بکرێت کە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .