تشرینی دووه‌م 28, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بەسەر گوندێکی دیکە لە پارێزگای حەسەکە

یەکەکانی سوپای سووریا بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێک لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای «تەل تەمەر» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکە، توانییان بچنە نێو گوندی « ئەلکوزەڵیە»و دەستیان گرت بەسەر گوندەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، ھێزەکانی  سوپای سووریا ھەروەھا مەتەرێزەکانی خۆیانیان لە سەر ڕێگای «حەسەکە» بۆ «حەڵەب» پتەوتر کردەوە.

ھەواڵێکی دیکە دەربڕی ئەوەیە کە، ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە: تاقمی کوردەکانی ناسراو بە ناوچەکانی خۆسەری باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا سەربە سوپای سووریای دیموکرات ١١٠ بنەماڵەی داعشییان بەرەڵڵا کردووە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٤٠٠ ژن و منداڵ.

ھێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر پێملی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکاو تورکیا بوون لە بارەی پێکھێنانی ناوچەی بەناو «ئارام» لە باکووری سووریا کە لە ڕاستی دا ھەنگاوێکە لە ئاراستەی پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە.

ئەمریکاو تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە، ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە مەبەستی ڕزگار کردنی خەڵکی سڤیل و دوورخستنەوەی تاقمە تیرۆریستەکان لە سنوورەکانی تورکیا دادەمەزرێت، کەچی توێژەران و خاوەن ڕایان لەو باوەڕەدان کە ئامانجی سەرەکی لە پێکھێنانی وەھا ناوچەیەک لە ڕاستی دا دەرباز کردنی تیرۆریستانە.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا .کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن. ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

سەرپەیڤ