کانونی یه‌که‌م 06, 2019 14:30 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی ئەرتەشی دیموکڕاتیکی سووریاو دەوڵەتی ئەو وڵاتە لەمەڕ دابینی ئاسایشی سنوورەکان .

لەئاکامی وتوووێژی نێوان ئەرتەشی دیموکڕاتی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی وڵاتەکەیان بەئاراستەی دابینی هاوبەشی ئاسایشی سنوورەکانیان دوولایەن ڕێککەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتی مالپەڕی کوردپرێس و بگوێرەی زانیاریە وەدەست هاتوەکان لە سەرچاوە هەواڵدەریەکانی نزیک لە ئەرتەشی دیموکڕاتیکی سووریا دوولایەن لەئاکامی وتوووێژی ئەرتەشی دیموکڕاتیکی سووریا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی وڵاتەکەی بەئاراستەی دابینی هاوبەشی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات ڕێککەوتوون

بەپێی ڕاپۆرتی کوردنیوزیش هەر بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە بەئامانجی دابینی ئاسایشی سنوورەکانی سووریا لەنێوان ئەرتەشی دیموکڕاتی ئەو وڵاتەو دەوڵەتی ناوەندی  واژۆ کراوە ئەو سنوورانەی کە دەبێ بپارێزرێن لە دەڤەری ئاریمای هەڵکەوتوو لە ناوچەی حەلەب و مینبج"ەوە دەست پی دەکاو  تا کۆبانی و جزیرە لەخۆ دەگرێ.

ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی ڕووسیاشەوە  پاڵپشتی لێ کراوەو هێزی پۆلیس و ئەرتەشی ڕووسیا بەئامانجی چاودێری کردن بەسەر بەڕێوەچوونی خاڵەکانی نێو ئەو ڕێککەوتنە لەهەر دوو لایەنەوە لەناوچەکەدا جێگیر بووە.

لەئاکامی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕێککەوتنی دەوڵەتی ناوەندی سووریا لەگەڵ هێزەکانی ئەرتەشی دیموکراتی ئەو وڵاتە لەپێناو دابینی هاوبەشی ئاسایشی سنوورەکانی سووریا ، عەلی مەملووکی جێگری بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا سەردانی قامیشلووی کرد.