کانونی یه‌که‌م 10, 2019 09:12 Asia/Tehran
  • گیان لە دەست دانی دوو شارومەندی سووری لە هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر حەڵەب

دوو کەسی سڤیل لە هێرشێکی موشەکیی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر پارێزگای حەڵەبی سووریاو دووکەسی دیکە بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) تاقمە تیرۆریستەکان بە موشەک گوندی (منیان) لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەڵەبیان دایەبەر پەلامار.

پۆلیسی حەڵەب ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەم شاڵاوە هێندێک زیانیش بە سامانی گشتی و تایبەتیش گەییشتووە.

سێ شەممەی ڕابردووش لە ئەنجامی هێرشی کوشەکیی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر شارۆچکەی (وەزیحی) لە گردوپەڕی باشووری حەڵەب منداڵێک گیانی لەدەست داو دایک و براکەشی بریندار بوون.

تیرۆریستانی سەربە بەرەی نوسرەی سەقامگرتووی گردوپەڕی ڕۆژئاواو باشووری پارێزگای حەڵەب، جاروبار ناوچە ئاوەدانەکانی شاری حەڵەب، گوندو شارۆچکەکانی گردوپەڕیان دەکەونە بەر پەلامار کە هەتا ئێستا کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی سڤیلی لێ کەوتووەتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 وە بەهێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

سوپای سووریا لەم دواییەدا بە یارمەتیی موستەشارییانەی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی تێکشکێندرانن.

سەرپەیڤ