کانونی یه‌که‌م 17, 2019 08:55 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سوپای سوریا بۆسەر مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە

سوپای سوریا ڕایگەیاند، هێرشی کردۆتە سەر مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە باکوری ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، سوپای سوریا ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی رۆژی دووشەممەی هێزەکانی سوریا بۆسەر مۆڵگەکانی ترۆریستانی بەرەی نوسرە لە ناوچەکانی "راشدین"، "جومعیە کەهروبا" و "خان عەسەل" لەباکوری ئەو وڵاتە، ژمارێک لە دەس و پێوەندیەکانی ئەو گرووپە کوژران یان بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، هەواڵدەریی فەرمیی سوریا(سانا) راپۆری دا، لەئەنجامی پەلاماری تۆپخانەیی ترۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر شارۆچکەی "زەهراء" لەگردووپەڕی باکوری رۆژاوای حەلەب، دوو کەسی سیڤیلی سوری بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو هەواڵدەرییە بەگێڕانەوە لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند کە پاکێجێکی تەقینەوەیی دانراو لەنێو ئۆتۆمبیلێک لەناوچەی "نەهر عیشە" لەدەمشق تەقییەوە کە بەهۆیەوە، شۆفیری ئەو ئۆتۆمبیلە بریندار بوو.

گۆڕانکاریە ئاسایشیەکان لە سوریا لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئەو وڵاتە لەهەوڵی پاکتاوکردنی باقی خاکی وڵاتەکەی لەبوونی ترۆریستانی داگیرکەرە لە بەشی باکوری رۆژاوایی و پارێزگای ئیدلەب ودەورووبەری. بۆیە ژمارێک لەلاگرانی رۆژاوایی-عەرەبیی ترۆریستان ورژیمی زایۆنی لەهەوڵدان پێش بگرن بە ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا لەدژ ١٤٦هەزار ترۆریستی جێگیر لە ئیدلەب و دەورووبەرەکەی.

دوائامرازی لاگرانی ترۆریستان و ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی، هێنانەئارای پرس و بابەتی مرۆیانە لەپەیوەندیی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی ئیدلەب بۆ وێنە شەپۆلی نوێی ئاوارەبوون، نەکرانەوەی خوێندنگەو قوتابخانەکان وکوژران وبرینداربوونی کەسانی سیڤیل لەو ئۆپراسیۆنەیە.

سەرپەیڤ