کانونی یه‌که‌م 21, 2019 14:25 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەریی : دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر بیرە نەوتیەکانی سوریادا رەت دەکەینەوە

نوێنەری سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی رەوشی سیاسی سوریا ، دسەڵاتی ئەمریکای بەسەر بیرە نەوتیەکانی ئەم وڵاتەدا رەتکردەوە .

بە پێی راپۆری ئیرنا ، بەشار جەعفەریی شەوی رابردو لە دانیشتنی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشدا لە بارەی رەوشی سیاسی سوریا ، وێڕای رەتکردنەوەی دەسەڵاتی ئەمریکا بەسەر بیرە نەوتیەکانی سوریادا گوتی : خاشەبڕکردنی تیرۆریستان ئامانجی سەرەکیی دانوستانەکانی ناسراو بە رەوتی ئاستانەیە .

 بەر لەوەش چەندین راپۆر لە بارەی هاریکاریی لەشکەریانی ئەمریکی لە گەڵ رێکخراوی تیڕرۆریستیی داعش بۆ قاچاغکردنی نەوتی سوریا بڵاوببووەوە .

ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان بە شێوەی نایاسایی  و بێ مۆڵەتی دمشق لە سوریا ئامادەبوونی سەربازیی هەیە .

کاربەدەستانی سوریا بە جاران جەختیان کردووەتەوە کار و هەنگاوەکانی ئەمریکا لە سوریا بە مانای داگیرکاریە .

سەرپەیڤ