پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دامەزراوەکانی نەوت و گازی سوریا
کانونی یهکهم 21, 2019 15:04 Asia/Tehran
وەزاڕەتی نەوتی سوریا باسی پەلاماری تیرۆیرستان بۆ سەر پاڵاوگەی حومس ، کارگەی گاز لە باشووری ناوچەی ناوەندیی و وێستگەی گازی ئەڕڕیان لەم وڵاتە دەکات .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) ، وەزاڕەتی نەوتی سوریا رۆژی شەممە رایگەیاند : ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە بونەتە هۆی زیانپێگەیشتنی هەندێ ناوەندی بەرهەمهێنان و تاقمەکانی ئاگرکوژاندنەوە خێرا دەستیان دایە دامرکانەوەی ئاگرەکە .
بە پێی راپۆرەکەی سانا ، ئەم پەلامارانە لە کاتێکدا کراونەتە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سوریا کە ئەمریکا بە هاریکاریی تورکیا خەریکی بەتاڵانبردنی نەوت و گازی سوریا لە ناوچەی جزیرەی سوریایە و بە بایکۆت ڕێگا دەگرێ لە رادەست کرانی سەرچاوەکانی وزەی نەوت و گاز بە سوریا .