کانونی یه‌که‌م 27, 2019 17:21 Asia/Tehran
  • بوسەینە شەعبان: سەرزەوین و نەوتی سووریا لە ژێر ڕکێفی ئەمریکاو تورکیا ڕزگار دەکرێت

ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: سووریا سەرزەوین و نەوتەکەی لە ژێر ڕکێفی ئەمریکاو تورکیا و یان ھەر دەست درێژکارێکی دیکە ڕزگار دەکات.

«بوسەینە شەعبان» ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی لوبنانیی ئەلمەیادین کە ئەمڕۆ ھەینی بڵاو بووەوە، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بە درێژایی مێژوو یەردەوام سامانی گەلانی بەتاڵان بردووە، وتی: «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشکاوانە باسی ئەوە دەکات کە نەوتی عێراق و سووریای دەوێت و ھیچ ڕێزێکیش بۆ دەستەڵاتی نیشتیمانیی وڵاتان و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دانانێت.

ڕاوێژکاری «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەمریکا بە پێشێل کردنی دەستەڵاتی نیشتیمانیی سووریا، نەوتی ئەم وڵاتە بە تاڵان دەبات، وتیشی: دەوڵەتی سووریا تەگبیری یاسایی لە بەرامبەر ئەمریکادا سەبارەت بە دزینی نەوت و سەرچاوەکانی سووریا تاوتوێ دەکات و دژی ئەمریکا لە ئاستی نێونەتەوەیی سکاڵا دەر دەبڕێت.

«بوسەینە شەعبان»  وتیشی: ئەمریکا مافی مرۆڤ وەک گۆپاڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری وڵاتان دا بەکار دێنێ و وڵاتانی جیھان بەم ئەنجامە گەییشتوون کە دەبێ لە کۆت و بەندی سەربازی، سیاسی و ئابووریی ئەمریکا کە شێوازی کۆڵۆنیالیستانەی ھەیە، خۆیان ڕاپسکێنن.

ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا لە بارەی بەردەوامیی بوختان کردنی دژی سووریا لەمەڕ بەکارھێنانی چەکی کیمیاییش پێی داگرت: میدیانێونەتەوەییەکان لەژێر ڕکێفی ھەر ئەو کەسانەدان کە کە شەڕی دژی سوریا بەڕێوە دەبەن و ئەوەش وا لەبارەی دۆسیەی چەکی کیمیایی بڵاو بووەتەوە، بووەتە ھۆی ئەوەی کە ڕێکخراوەی قەدەغەی چەک و چۆڵی کیمیایی جێ و شوێنی خۆی لە دەست بدات.

سەرپەیڤ