کانونی دوھەم 12, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • پەلامارە مووشەکییەکانیڕەشەکوژان  و تیرۆریستان بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەڵەب لە سووریا

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی سوریا باسیان لە پەلاماری مووشەکی ترۆریستان کردووە بۆ سەر دوو فڕۆکەخانە لە حەڵەب.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیۆم بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکانی سوریا، هۆکارانی ترۆریستی، شەوی یەکشەممە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی "حەڵەب" و فڕۆکەخانەی سەربازی"ئەلنایرەب" لە حەڵەب لە باکووری سوریایان بە مووشەک پێکاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،لەم پەلامارە مووشەکییانە، زەبرێک نەکەوتووە لە سەربازییەکان و ویان شارومەندانی سوری. فڕۆکە خانەی ئەلنایرەب لە ١٠ کیلومەتری ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵب و لە نێوان دوو ناوچەی ئەلنایرەب و جەبرین دایە. 

 ئەم پەلامارە لە حالیکدایە کەلە بەیانی ئەمرۆ(یەکشەممە) بەڕێوە چوونی ئاگر بەس لەناوچەکانی کەم ئالۆزی لە ستانی ئەدلێب لە سوریا دەستپیکراوە. 

سەرپەیڤ