زۆر بوونی هەژماری هێزی ئەمریکایی لە سووریا
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا هێزی تازەی بەڕێ کردووە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچە نەوتخێزەکانی ئەم وڵاتە.
هەواڵدەریی ئاناتوولی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ سەدان هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا بە ١٢٠ لۆریی هەڵگری چەک و کەرەستەی جەنگی لە ناوچەی سەرسنووریی ئەلوەلیدی ئێراق چوونەتە خاکی سووریا و بەرەو حەسەکە و دەیروزور دەڕۆن.
ئەمریکا پاش ئۆپەراسیۆنی "کانیای ئاشتی" تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی فورات و لە نێوان سەریکانێ و گرێسپی، سەدان دەزگەی لۆریی هەڵگری چەک و کەرەستەی جەنگی بەڕێ کردووە بۆ ناوچە.
ئەمریکا بۆ ناوچە نەوتییەکانی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە کوردەکاندایە، چەک و کەرەستەی سەربازی ناردووە.
هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە حەسەکە، ڕەقە، دەیروزوری ژێر کۆنترۆڵی گرووپە کوردەکانی سووریا ١١ بنکە و وێستگەی سەربازی و هەواڵگرییان داناوە.