کانونی دوھەم 15, 2020 09:55 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی هەزار و سێسەت و دوانزە ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند، هەزار و سێسەت و دوانزە ئاوارەی سوری لەخاکی وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سوریا سەرلەئێواارەی رۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە بیست و چوار کاژێری رابردوو، ٢٠٥ ئاوارەی سوری لە لوبنان و ١١٠٧ ئاوارەش لە ئۆردۆن گەڕاونەتەوە سوریا.

لەو بەیاننامەدا ڕاگەیێندراوە، لە ١٨ی ژوولای٢٠١٨وە تائێستا ٤٨٠ هەزار ئاوارەی سوری لە خاکی وڵاتانی دراوسێوە گەڕاونەتەوە سەر زێد و نیشتمانی خۆیان.

بە سەرکەوتنی سوپای سوریا لە شکست هێنان بە ترۆریستان و چەسپاندنی هێمنیەکی ڕێژەیی لەو وڵاتەدا، ئاوارە سوریەکان خەریکی گەڕانەوە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیانن.