پەلاماری بە رۆکێتی تیرۆریستان بۆ سەر حەڵەبی سوریا
کانونی دوھەم 18, 2020 13:53 Asia/Tehran
تیرۆریستان شەوی رابردوو بۆجارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر شاری حەڵەبی سوریا .
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا) رایگەیاند ، تیرۆریستان چەندین رۆکێتیان گرتە گەڕەکی ئەززەهرا ی شاری حەڵەبی سوریا .
لەم پەلامارەدا شارومەندێکی سوریایی کوژرا و دووی دیکە بریندار بوون .
لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا هەروەها زیانگەیشت بە ئۆتۆمبێلەکان ، خانوبەرە و ژێر خانە گشتیەکانی گەڕەکی ئەزەهرای شاری حەڵەب .
تیرۆیرستان رۆژی پێنجشەممەش گەڕەکی سەکریە ی شاری حەڵەبیان بە چەندین رۆکێت کوتا کە بە هۆیەوە لانیکەم 9 شارومەندی سوریایی کوژران و 15 کەسی دیکە بریندار بوون .