کانونی دوھەم 18, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • مەزلووم کۆبانی: درێژە دەدەین بە پاراستنی ناوەندەکانی ڕاگرتنی ترۆریستانی داعشی

فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) وتی: سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەی ئاسایشیی تورکیا درێژە دەدەین بە پاراستنی شوێن وناوەندەکانی ڕاگرتنی ئەندامانی داعش.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەزلوم کۆبانی، فەرماندەری گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەکاردانەوە بەلێدوانەکانی ئەم دواییەی سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمەڕ ئازادکرانی ژمارێک لە ئەندامانی داعش لەلایەن هەسەدە لەبەرامبەر وەرگرتنی دراڤدا، وتی: "ئێمە سەرباری هەڕەشەو گوڕەشەی تورکیا لەدژ ناوەندەکانی ڕاگرتنی ترۆریستانی داعش لە سوریا، توانیمان ئاشتی وئاسایشی جیهانی بپارێزین. لێدوان و ڕاپۆرگەلێک کە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی پرسی زیندانیانی داعشی دەیخاتەڕوو، ورد و دەقیق نییە".