لە عەفرین دوو کەسی چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
کانونی دوھەم 19, 2020 18:06 Asia/Tehran
هێزەکانی ڕزگاریخوازی عەفرین ڕایانگەیاند لە ڕەوتی پەلاماری ئەوان دژی هێزە داگیرکەرەکانی ناوچە 6 کەسی چەکداری ژێر فەرمانی تورکیا کوژران و دوو کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی تورکیاش بریندار بوون .
هێزەکانی ڕزگاریخوازی عەفرین لە بەیاننامەیکدا ڕایانگەیاند لە دوو ڕۆژی ڕابردوو زەونجیرە ئوپراسیونێک لە ناوچەکانی عەفرین و ئەعزاز دژی هێزەکانی چەکداری ژێر فەرمانی تورکیا ئەنجامیان دا کە لەو پەلامارە 6 کەسی چەکداری ژێر فەرمانی تورکیا کە لەوان بە چەتە ناو دەبەن کوژران کە ئەندامی گرووپی ناسراو بە "فێراقتی حەمزەتن " .
هێزەکانی ڕزگاریخوازی عەفرین هەروا ڕایانگەیاند کە لە نزیکی یەکێک لە بنکەکانی ئەرتەشی تورکیا ئوپراسیونێکیان ئەنجامدا کە لە ئەکامیدا دوو چەکداری ئەرتەشی تورکیا بریندار بوون .