کانونی دوھەم 20, 2020 09:06 Asia/Tehran
  • هۆگریی کوردانی سوریا بە دانوستانی نوێ لە گەڵ سوریا

سەرۆکی هاوبەشی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک رایگەیاند ئەم ئەنجوومەنە هۆگرە بە دەسپێ بوونی دانوستانی نوێ لە گەڵ حکومەتی دیمشق .

بە پێی راپۆرتی دیسنا ، ریاز دەڕار سەرۆکی هاوبەشی مەسەدە کە لە نوێنەرانی هەمو چین و توێژەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاپێکهاتووە گوتی : ئێمە بە ئاڕاستەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی سوریاداین و ئەم ڕەوتەمان لە نێوەڕاستەکانی  2018وە دەسپێکردووە و ئەم وتووێژانە بە هۆی هۆگری حکومەت بە گەڕانەوەی کارو بارەکان بۆ بەر لە ساڵی 2011 وەستا . ئێمە ئێستا خوازیاری دانوستانی نوێ و پێشکەوتوو و سەرکەوتوانەین .

 سەرۆکی هاوبەشی مەسەدە ئاماژەی کردە بەرزبوونەوەی گرنگی دانی ئوروپیەکان بە هاریکاری لە گەڵ بەرپرسانی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و گوتی : سەردانەکانمان بۆ ئوروپا بە ئامانجی دیارکراو ئەنجام بوو و بە تایبەت دوای هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ئێمە لە گرێ سپی و سەری کانی زۆرێک لە ئوروپیەکان بۆ سەردان ئێمەیان بانگێشت و ئێمە کە سەردەمانێک لە هوتێل و قاوەخحانەکان ئەوانمان ئەبینی ئێستا دەچینە وەزاڕەتحانەکانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە و لە گەڵ وەزیرانی ئەوان دیدار دەکەین و لە بارەی زۆر پرۆژەی یەک لاکردنەوە بە تایبەت لە پێوەند ی لە گەڵ داعشیە گیراوەکانی لای کورد و نێوەرۆکی چارەسەریی کێشە و گرفتی بنەماڵەی ئەم تاقمە تیرۆریستیە وتووێژ دەکەین .