کانونی دوھەم 20, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی هەڵمەتی سوپای سووریا لە شاری حەڵەب

سوپای سووریا هەڵمەتی وەبەر پەلامار دانی بنکە وبارەگای گروپە تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی باشوور وڕۆژئاوای حەڵەبی باکووری سووریای دەسپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، سوپای سووریا پەلامارە ئاسمانیەکانی خۆی بۆسەر بنکە وبارەگا وهەمارەکانی چەکەمەنی وڕێگاکانی هاتووچووی گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچەی ڕٶژئاوای حەڵەبیان دەسپێکردووە هەتا ڕێگاکانی یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستەکان لە ئیدلیب بپچڕێت. خەڵکی حەڵەب لە سوپای سووریا داوایان کرد مەترسی گروپە تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی ئەم شارە لەناوبەرن کەئەم داواکاریە لەگەڵ وەلامی خیرای فەرماندەیی هێزەچەکدارەکانی سوپای سووریا ڕووبە ڕوو بووەوە وسوپای سووریا پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر مێحوەرەکانی ڕۆژئاوایی وباشووری شاری حەڵەب دەسپێکرد. ئەم پەلامارانە بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکانی دەوروبەری شار وکۆتایی دان بە پەلامارەکانی ئەندامانی تیرۆریستی لەم ناوچانە بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی حەڵەب کە بووە هۆی کوژران وبریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی سووریا ، ئەنجام دەبێت. تیرۆریستەکان لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو ،شاری حەڵەن لە باکووری سووریاین دایە بەر پەلاماری بەهاوەن کە لەم پەلامارانە دا چەند کەسی ناسەربازی کوژران وبریندار بوون. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەرلاگری عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیەمانەکانی دەسپێکرا کە سوپای سووریا بە یارمەتی موستەشاری ئێران وپشتیوانی ڕووسیا توانیی دۆسیەی گروپە تیرۆریستەکانی داعش کەم وڵاتە داخەن وگروپە تیرۆریستەکانی تریش خەریکی تێک شکانن.