کانونی دوھەم 22, 2020 07:57 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: بڕیاری دەوڵەتی سووریا بۆ ڕزگار کردنی ئیدلەب نەگۆڕە

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی چوارشەممە پێی داگرت:بڕیاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە بۆ ڕزگار کردنی ئیدلەبی باکووری سووریا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، بڕیارێکی یەکجاری و نەگۆڕە.

بەشار جەعفەری نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین وتیشی: سووریا لە ئاراستەی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم و گەڕاندنەوەی ئاسایشت بۆ تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتەدا ھەنگاو ھەڵدەگرێت. پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا لە بارەی ساختەکاری لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکەی تاقمی بەدوادا چوونی قەدەغەی کیمیای(OPCW) لەو ھێرشی کیمیاییەی کە بانگەشەی ئەنجام گرتنی لە دوما دەکرێت،وتی: ھەر کاتێک کە سوپای سووریاو ھاوپەیمانەکانی لە بەرەکانی شەڕدا پێشڕەوی دەکەن و سەرکەوتوو دەبن، ئەندامانی ڕۆژئاوایی ئەنجومەنی ئاسایشت دەست دەکەن بە پیلانگێڕان بە مەبەستی پێشگرتن بەم پێشڕەوییە.

تاقمی قەدەغەی کیمیای(OPCW) فڤریەی ٢٠١٩ لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی کرد لە ئاپریلی ٢٠١٨ لە ناوچەی دومای سووریا گازی کۆلۆر بەکار براوە. ئەمریکاو فەرەنساو بریتانیا ١٤ی ئاپریلی ٢٠١٨ واتە ڕێک حەوتەیەک دوای ھێنانەئارای بانگەشەی ھێرشی کیمیایی لە ناوچەی دوما لە غوتەی ڕۆژھەڵاتی زیاتر لە سەد موشعەکیان نا بە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریاوە.

ئەم ھێرشە ھاوکات لەگەڵ ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی غوتەی ڕۆژھەڵاتی لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستان ئەنجامی گرت.بەرلەوەش لە حەوتەمی ئاپریلی ٢٠١٧ی ئەمریکا بە بیانووی ھێرشی کیمیایی بۆ سەر  حان شەیخونی باکووری ئیدلەبی سووریا ،بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە پارێزگای حومسی سووریای دابووە بەر موشەک.