کانونی دوھەم 24, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ : ئەرتەشی سووریا زۆرتری ناوچە سنووریەکانی لەگەڵ تورکیاو ئێراقی کۆنترۆڵ کردوە

شالیاری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد کە ئەرتەشی سووریا دیسانەوە دەستی بەسەر زۆرتری ناوچە هاوسنوریەکانی خۆی لەگەڵ تورکیاو ئێراق دا گرتۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەری فارس سیرگئی لاورۆڤی شالیاری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەو بابەتەی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ "گیرپدرسۆن"ی نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا هێناوەتە گۆڕێ.

ئەرتەشەکەی تورکیا لەمانگی ئۆکتۆبری ڕابردوەوە لەژێر سەردێڕی خاوێن کردنەوەی سەرسنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا ئۆپەڕاسیۆنێکی بەدژی کوردەکانی ئەو وڵاتە کە واشینتۆن بە ڕەشەکوژیان دەزانی بەڕێوە بردو کە ئەو هەڵوێستەی ئەنکارا دژکردەوەیەکی بەربڵاوی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە .

ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەمیانەی چاوپیکەوتنەکەی لەگەڵ لاورۆڤ وتی کە سڤیلەکانی ئەدلیبی سووریا تێچوویەکی زۆر دەدەن لەبەرامبەر پەلامارە سەربازیەکەی ئەرتەشی سووریا بۆسەر دەڤەرو باژێڕەکەیان.

سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو سووریا لەمەر جێگیرکردنی ئاگربڕ لە پارێزگەی ئەدلیب ڕەشەکوژەکان هەروا بەردەوان لەسەر پێشێلی ئەو ڕێککەوتنە.

رێژەیەکی بەرچاو لە چەکدارانی بەرەی نووسرە سەرلەبەیانی پێنج شەمی ٢٣ی مانگی ژانویە هەڵیان کوتایە سەر بنکەو بارەگاکانی ئەرتەشی سووریا جێگیر لە هێڵی ( تەح - ئەبووحەریف - سەمەکە) کە هێزەکانی سووریا وێڕای بەرپەرچ دانەوەیان بەریان گرت نوە جووڵەو بەرەوپێش چوونیان.

سەرپەیڤ