کانونی دوھەم 26, 2020 16:02 Asia/Tehran
  •  ئەرتەشی سووریا لە سەرووبەندی دەست بەسەرداگرتنی دوایین بنکەی تیڕوڕیستەکان

ئەرتەشی سووریا بە کونتڕوڵی ئازادڕێگای نێونەتەوەیی ئیدلەب گەیشتە یەک کیلومەتری دەڤەری باشووری ئەو شارە

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی کاناڵی ئ ەلمەیادینی لوبنان ، ئەرتەشی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری دوای دگرتنەوەی  گوندی مەعەر شمشە  و کونتڕوڵی  ڕێگای نزیک بە خان ئەلسەبیل  لە ڕێگای ئازادی نێونەتەوەیی   گەیشتنە یەک کیلومەتری ناوچەی ئیستراتژیکی مەعرە ئەلنەعمان لە دەڤەری باشووری  ئیدلەب . یەکەکانی ئەرتەشی  سووریا  لە ڕەوتی  پێشڕەویەکانی خویان هەروەها بنکەی تاقمی تڕوڕیستی  بەرەی نوسەرە  بە تایبەت  لە گوندی تەقانە  یەکێک  لە گەورەترین ناوچەکانی  جێگیر بوونی  ئەندامانی چەکداری  سەر بە گروپەکانی تڕوڕیستی هاوپەیمان  لە گەڵ بەرەی نوسرە  لە دەڤەری باشووری  ئیدلەب  کەوتنە بەر پەلامار .یەکەکانی  ئەرتەشی سووریا  هەروەها توانیان  بە بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە  بۆ سەر میحوەری  ئەلتەح  و ئەبو جەریف و سەمکە ؛   زاڵ بن بە سەر گوندەکانی  ئەلتەح  و  دەیری  ڕوژهەڵاتی  لە دەڤەری  باشووری  ڕۆژهەڵاتی  ئید لەب. ئەرتەشی سووریا توانی لەو ئوپڕاسیونە خەساری گیانی و ماڵی زۆر  بدات لە  تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە . ئەرتەشی سووربا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە لە کاردانەوە  بە کردەوەی  تڕوڕیستان بۆ بنپێکرانی بە دوای یەکی  ئاگربڕ  لەپارێزگای ئیدلەب  ئوپراسیونی  سەربازیان لەو ناوچە دەس پێکرد و تا ئێستا توانیان کونتڕوڵی  بەشگەلێک لەو پارێزگایە بکرنە دەس .