کانونی دوھەم 27, 2020 07:29 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی ئەرتەشی سوریا لە باشووری پارێزگەی ئیدلب و رزگار کردنی دوو ئاوایی

ئەرتەشی سوریا رۆژی یەکشەممە بە پێشڕەوی بەرەو باشووری ئیدلب لە باکووری سوریا ، توانی گوندەکانی زەعلانە و مەعەر شورین لە ژێر چەپۆکی تیرۆریستان رزگار بکات .

بە پێی راپۆرتی پارس تودەی ، سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند ، لە هەڵمەتی ئەرتەشی سوریادا بۆ رزگارکردنی گوندەکانی زەعلانە و مەعەرشورین ؛ دەیان تیرۆریست کوژراون .

 ئەرتەشی سوریا لە رۆژانی رابردووشدا توانیبووی چەندین ناوچە لە باشووری پارێزگەی ئیدلب لە ژێر چەپۆکی تیرۆیرستان رزگار بکات .

 پارێزگەی ئیدلب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سوریایە .