کانونی دوھەم 28, 2020 08:43 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر ناوچەی

سوپای سووریا ناوچەی "جرف الصخر" لە دەڤەری باشووری پارێزگای "حەلەب" هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتەی لە ژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی لە ناوچەکانی دەڤەری باشووریی "حەڵەب" تیا بردووە و ئەوانی ناچار بە پاشەکشە کرد.

لە پەلاماری سوپای سووریا هەروەها هەژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژرا و وبریندار بوون.

سوپای سووریا شارۆچکەی "معصران" و گوندی "الصوامع" هەڵکەوتوو لە دەڤەری شاری "ئیدلیب" لە باکووری ڕۆژاوای سووریایشی لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەرهێناوە.

سوپای سووریا لە هەینی ڕابردووە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی  ناوچەگەلێک لە باشووری ڕۆژژهەڵاتی ئیدلیب و دەڤەری حەلەبی دەست پێ کردووە.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و چەن ناوچەیەکی ڕۆژاوای حەلەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە، تیرۆریزم بە تەواوەتی لەم وڵاتە بنەبڕ دەکرێ.

سەرپەیڤ