کانونی دوھەم 28, 2020 15:48 Asia/Tehran
  • کاری کڵاوسپییەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە مەتریالی ژاراوی لە سووریا

بەرپرسی ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانی ڕووسیا لە سووریا باسی لە کاری ئەمدواییەی ئەندامانی ڕیکخراوەی تیرۆریستی ناسراو بە "کڵاوسپییەکان" کرد بۆ کەڵک وەرگرتن لە مەتریالی ژاراویی کردن لە سووریا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،یوری بورینکۆف سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی نیشتمانی ڕووسیا لە سوریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە :ئەندامانیی ڕێکخراوەی کڵاوسپییەکان  لەگەڵ بارو بنەی گازی کۆلۆر بۆ ناوچەی "کەفەر حەمرا" لە ستانی "حەڵەب" و مەعرە،مەسیرین و ئەریحا" لە پارێزگای "ئیدلێب" گەییشتوونەتە ئەم شوێنە. بورینکۆف بەباسکردنی ئەمەی کارگێرانی تاقیگەکانی ماددە ژاراوییەکان لە ستانی ئیدلێب لە ئەورووپا ڕاهاتوون ،گوتیشی: ئەندامانی کڵاوسپییەکان جارێکی تر گەرەکیانە لە ماددەی ژاراوی کەڵک وەربگرن و ئامانجی ئەوان لەم کردەوەیە تۆمەتبارکردنیی کاربەدەستانی سوریایە بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوییە. گرووپی ناسراو بە کڵاوسپییەکان مارچی ٢٠١٣ بەیارمەتی ئەمریکا و بەریتانیا لە تورکیا پێکهاتووە.

ئەم گرووپە بە بیانووی یارمەتی بە خەڵکی سوریا و فریاگوزاری لە ساڵی ٢٠١٣ چووەتە ناوچەکانی قەیراناوی ئەم وڵاتە. بەڵگە دۆزراوەکان لەلایەن  سوپای سوریا لەناوچە ئازادکراوەکان نیشان ئەدات کە گرووپی کڵاوسپییەکان ئەندامی گرووپەکانی ترۆریستی بوون و بوارەکانی  بەکارگرتنی چەک وچۆڵی کیمیاوی دژی کەسانی سیڤیل لەلایەن ترۆریستانی بەرەی نۆسرە فەراهەم کردووە. 

سەرپەیڤ