کانونی دوھەم 30, 2020 15:06 Asia/Tehran
  • سووریا : تیرۆریزمی ئابووری تۆکمەکەری تیرۆریزمی فیزیاییە

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، تیرۆریزمی ئابووری بە تۆکمەکەری کردەوە دژەمرۆڤیەکانی ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکان زانی.

" بە شار جەعفەری" نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت کە بە مژاری دۆخی مرۆڤایەتی سووریا بەڕێوە چوو وتی: تیرۆریسمی ئابووری کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی دەمیشق دادەسەپێندرێت ، کردەوەی گروپە تیرۆریستەکان کە لە ناو لیستی ڕەشی ئەنجومەنی ئاسایشت دان، تۆکمە دەکات. نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دەمیشق لە بێدەنگەی بڕیک لە کاربەدەستانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە بارەی ڕەنج وکەسەری سووریاییەکانی سەرچاوەگرتوو لە تیرۆریسم ، دەسدرێژی وکردەوەی ئابووری قەهریەی یەک لایەنە وکردەوەی هێزە داگیر کەرەکان، سەرسوڕهێنەرە. بەشار جەعفەری بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە نوسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئوچا ، ٦٤ ڕاپۆرتی هاوپێوەند بە کردەوەی قەهریەی ئابووری بە سەر ژیانی ملیۆنان کەس لە خەڵکی سووریای لەبەر چاو نەگرت وتی" : ئوچا لە دانی یارمەتی بە دانیشتوانی فرەتر لە چل شار وشارۆچکەی ئازاد کراو لە تیرۆریسم لە ئیدلیب ودەوروبەرەکەی خۆدەبوێرێت. نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پیداگری لەسەر پێویستی هەڵوەشانی کردەوە ئابووریەکان لە دژی سووریا وتی: بە پێی زەخت وگوشارەکان لە دژی خەڵک ، دەمیشق لە دەسەڵاتدارەتی وسەروەری خۆی چاوپوشی ناکات. 

سەرپەیڤ