شوبات 13, 2020 18:43 Asia/Tehran
  • دەستپێکی خۆڕاگری خەڵکی حەسەکەی سووریا بۆ وەدەرنانی شەڕکەرانی ئەمریکایی

پارێزگاری "حەسەکە" ی سووریا چالاکی خەڵکی چەند گوندی پارێزگاکەی دژی شەڕکەرانی ئەمریکایی بە دەستپێکی خۆڕاگریی جەماوەری زانی لەپێناو وەدەرنانی شەڕکەرە ئەمریکیەکان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری فارس، "جایز ئەلحەموود ئەلمووسا" پارێزگاری ئەلحەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گوتی: خەڵکی چەند گوندی ئەلحەسەکە بە خۆڕاگری بەرامبەر لەشکەرییە ئەمریکاییەکان،بەتەمان ئەوان لە سوریا وەدەرنێن.

دانیشتووانی ناوچەکانی گردو پەڕی شاری قامیشلی لە ستانی ئەلحەسەکە ڕۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) دژی لەشکەرییانی ترۆریستی ئەمریکا کردەوەگەلێکیان ئەنجام داوە. لەم کردەوەیە خەڵکی گوندەکانی "خەربە عامۆ"و "بوێر ئەلبووعاسی"پێشیان گرت لەتێپەڕینی ترۆمبیلی زرێێ داگیرکارە ئەمریکاییەکان و زەرەریان گەیاندوو بە چوار ترۆمبیلی سەربازی ئەوان. لەشکەرییانی ئەمریکاییش لە وڵامی ئەم کردەوەی خەڵکی حەسەکە،بەرەو دانیشتووانی ئەم ناوچەگەلە تەقەیان کرد ولەئاکامی دا کەسێکی سێڤیل گیانی خۆی لە دەست دا. خەڵکی ئەم ناوچەگەلە بەرلەمەیش بەجاران پێشیان گرتبوو بە ترۆمبیلە سەربازییەکانی ئەمریکی و یان بۆ ڕاگەیاندنی نەیاریەتی خۆیان لەمەر ئامادەبوونی ئەوان خۆپیشاندانیان ساز دابوو. 

سەرپەیڤ