کوژراوێک و دوو بریندار لە تەقینەوەکەی دیمەشق
شوبات 18, 2020 17:05 Asia/Tehran
تەقینەوەی بومبێک لە ناوەندی دیمەشق کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس دوانیوەڕۆی سێشەمە بۆمبێک لە ناو تڕوموبیلێک لە نزیکیی گاراژێک لە ناوچەی بابولموسەلا لە ناوەندی دیمەشق تەقیەوە . کاربەدەستێکی پولیس بە هەواڵدەریی فەرمی سورویای وت کە لەو تەقینەوەدا کەسێکی یڤیل کوژراو و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون . ئەو تەقینەوانە لە حاڵێکدا ڕووی دا کە ئەرتەشی سوریا لە سێ هەفتەی ڕابردوو توانی ناوچە بەربڵاوەکان لە پارێزگاکانی ئیدلەب و حەڵەب کونتڕوڵ بکات و شاری حەڵەبیش بە تەواوی پاکتاو بکەن .