شوبات 19, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • یەکەم گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەخانەی حەڵەب دوای نۆ ساڵ

یەکەم گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی حەڵەب لە دیمەشقی پێتەختی سووریاوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای تێپەڕینی نۆ ساڵ ئەنجامی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، فڕگەی نێونەتەوەیی «حەڵەب» کە لە ساڵی ٢٠١١و دەست پێ بوونی قەیرانی سووریا داخرا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە دیمەشقەوە بە خۆیەوە بینی.

سوپای سووریا ڕۆژی یەکشەممە بە ڕزگار کردنی دەیان گوندو شارۆچکە لە باکوورو ڕۆژئاوای شاری «حەڵەب» لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، توانی ئاسایشتی تۆکمەو تەواوی ئەم شارە بگەڕێنێتەوە.

ڕۆژانی ڕابردووش دوابەدوای ڕزگارکران و ڕاکاڵینی شارۆچکەو گوندەکانی ڕۆژئاواو باکووری شاری «حەڵەب» لە بوونی تاقمە تیرۆریستەکان، دانیشتووانی ئەم شارە  ھاتنە نێو شەقام و بازاڕ ئاھەنگی ڕزگار بوونیان گێڕا.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا.

سەرپەیڤ