شوبات 26, 2020 18:58 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا: قوڵایی حەسانگەی تیرۆریستانیش لە باشووری ئیدلەب ڕزگار کرا

ئەرکانی گشتیی سوپای سووریا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای شی کردنەوەی دەستکەوتە مەیدانییەکانی، لە سەر بەردەوام کردنی ھەڵمەتی دژی تیرۆریستان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی سووریا «سانا»، لە بەیاننامەکەی ئەرکانی گشتیی سوپای سووریادا ھاتووە، سەربازانی سووری لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو توانییان شارۆچکەکان، گوندەکان و بەرزاییە گرینگەکان ڕزگار کەن کە «کەفەرنەبەل، کەفەر سجنە، ئەلشیخ موستەفا، حاس، مەعرە حەرمە، دێر سونبول، ئەلدارەلکەبیرە، حەزارین و ئاسار شنشەراح» بەشێک لەو ناوچەگەلەن.

سوپای سووریا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گرینگایەتیی ڕزگارکرانی ئەم ناوچانە لەوەدایە کە قوڵایی حەسانگەی تیرۆریستان لە باشووری ئیدلەبەو بەرزاییەکانی «شەحشەبو» بە ناوچەی «سەھل ئەلغالیب» پێکەوە دەنوووسێنێ و ڕیفەکانی ئیدلەب و حەماە و بەرزاییەکانی «جەبەل زاویە»و «جەبەل ئەربەعین» دەباتەوە سەر ناوچەی «سەھل ئەلغالیب» .

ھەر لەم کاتەدا ، قەختان دەمشقی کە سەرکردەیەکی تیرۆریستانە دانی ناوە بە شکست ھێنانی قورسی ئەم تاقمە تیرۆریستیانە لە ھەمبەر سوپای سووریاداو ھاوپەیمانیی ڕووسیاو ئێران لەگەڵ سووریای لە ھەڵمەتی ئیدلەب دا بە ھۆکارێکی شکست ھێنانی ئەو تاقمانە زانیوە.

ھەڵمەتی ڕزگارکردنی تۆکمەوتەواوی پارێزگاکانی حەڵەب و ئیدلەب لە ناوەڕاستی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێ کراو سوپای سووریا ھەتا ئێستا توانیویەتی ١٨٩٠ کیلومەتری چوارگۆشە بخاتەژێر ڕکێفی خۆیەوە. لەم ناوەدا ٤٥٨ کیلومەتری چوارگۆشەی سەربە پارێزگای حەڵەبەو ١٤٣٢ کیلومەتری چوارگۆشەشی ھی پارێزگای ئیدلەبە. تەنیا لەماوەی ٦٠ کاژێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای سووریاو ھاوپەیمانە ڕووسەکانیان توتانیویانە زیاتر لە ٣٠ شارۆچکەو گوند لە ناوچەی گرینگی «جەبەل زاویە» ڕزگار بکەن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ