ئادار 03, 2020 16:04 Asia/Tehran
  •  تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی سووریای پێکاوە

هێزەکانی تورکیا فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریا لە حاڵێکدا خەریکی ئەنجامدانی هەڵمەتێک بوو داوەتە بەرپەلاماری خۆیان .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سوریا(سانا)، فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانی سوپای سوریا خەریکی ئەنجامدانی هەڵمەتێک بوو دژی تاقمە ترۆریستییەکان لە ئیدلیب کە کەوتە بەر پەلاماری سوپای تورکیا و داکەوت. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری تورکیا، فڕۆکەی جەنگی سووریا لە جۆری L-39 بوو.

 هێزەکانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممەیش دوو فڕۆکەی سوپای سووریایان پێکاوە. ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە ستانی ئیدلیب کە دوایین پیگەی تاقمەکانی ترۆریستی لە سووریا دەهاتە ئەژمار،کاردانەوەی سەلبی تورکیا و هەڕەشە بەردەوامەکانیی ئەم وڵاتەی بەدواوە بووە. سوپای تورکیا لە حەوتەکانیی ئەم دواییە دا هاوڕەوت لەگەڵ پشتگری لە ترۆریستان،بەجاران بنکەی سوپا و ژێرخانەکانی سووریای لە ستانی ئیدلیب دا پێکاوە.

سەرپەیڤ