ئادار 03, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ بە ١٤٥ تەرم هی دڕندەکاریەکانی داعش لەباکووری سووریا

بەرپرسەخۆجێییەکانی ستانی "ڕەققە"،باکووری سووریا، باسیان لە دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵی سەدو ٤٥ تەرم لە قوربانیانی دڕندەکارییەکانی تاقمی ترۆریستی داعش کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،گۆری بەکۆمەڵ کەلە ناوچەی" ئەلسەلحەبیە"،ڕۆژئاوای شاری "رەققە" دۆزراوەتەوە، لەلایەن تیمی کاردانەوەی سەرەتایی ئەنجوومەنی مەدەنی ناسکراوە.  چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا١٧ـی ئۆکتۆبرـی ٢٠١٧ باسی لە ئازادی تۆکمە وتەواوی شاری ڕەققە کرد لە چنگ داعش.

هەواڵێکی دیکە باسی ئەمە دەکات سوپای سووریا دوای زاڵبوونی دیسانەوەی بە سەر شاری "سەراقیب" ئۆپەراسیۆنی خۆی لە چوار مێحوەر لە نزیک ئەم شارە درێژە دا تا ئاسایشتی ئەم ناوچەیە دابین بکا.

سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممە توانی  شارۆچکەی ستراتژیکی "سەراقیب" کە شۆێنی بەیەکەوە لکانی جاددەی نێو دەوڵەتی و ڕیگای پێوەندی شارەکانی "دیمەشق" و"لازقییە"بە"حەڵەب" ـە  لە چنگ ترۆریستانێک کە لەژێر فەرمانی تورکیان ئازاد بکات. سوپای سووریا لەهەندێک لەمەو بەر لەکاردانەوە بە کردەوەی ترۆریستان لەمەڕ بنپێکردنی بەردەوامی ئاگر بڕ لە ستانی ئیدلیب، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەم ناوچەیەی دەستپیێکرد و تابە ئێستا توانیوێتی بەشگەلێکی ئەم ستانە بخاتە ژێر چاوەدێری خۆی. ستانی ئیدلیب دوایین پێگەی تاقمەکانی ترۆریستی لە سووریایە.

سەرپەیڤ