ئادار 03, 2020 18:09 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ بە ١٤٥ تەرمەوە کە ھی دڕندەکارییەکانی داعشە لە باکووری سووریا

بەرپرسانی خۆجێیی پارێزگای «ڕەقە»ی باکووری سووریا باسی دۆزرانەوەی ١٤٥ تەرمی قوربانیانی دڕندەکارییەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی کە لە ناوچەی «سەلەحەبیە»ی ڕۆژئاوای شاری «ڕەقە»ی سووریا دۆزاوەتەوە، بە ھۆی گروپی کاردانەوەی سەرەتایی ئەنجومەنی مەدەنی ناس کراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ باسی ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی شاری «ڕەقە» لەژێر ڕکێفی داعشی کرد.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە، سوپای سووریا دوای زاڵ بوونی دووبارە بە سەر شاری «سەراقیب» ھەڵمەتی خۆی لە چوار دەڤەری گردوپەڕی ئەم شارە بەردەوام بوو ھەتا ئاسایشتی ئەم ناوچەیە مسۆگەر کات.

سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممە توانی شارۆچکەی ستراتژیی «سەراقیب» کە شوێنی یەکبڕی دوو جاددەی نێونەتەوەیی و ڕێگای پەیوەندیی شارەکانی «دیمەشق» و «لازقیە» بۆ «حەڵەب»ە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ڕزگار بکات.

سوپای سووریا ١٩ی دیسامبەری ٢٠١٩ ھەڵمەتێکی سەربازیی بەربڵاوی بۆ ڕزگار کردنی ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «ئیدلەب» دەست پێ کردو لەم ماوەیەدا توانی دەیان ناوچەلەژێر ڕکێفی تاقمە تیرۆریستەکان ڕزگار بکات.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە

سەرپەیڤ