پێشوازی گوترێش لە ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا لە سووریا
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشوازی کرد لە ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربڕ لە ئیدلەبی سووریا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ئانتونیو گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێنجشەمە لە بەیاننامەیکدا هیواداری دەربڕی کە ڕێکەوتنی نێوان ڕووسیا و تورکیا ببێتە هۆی ئاگربڕی خێرا و پاوەجێی ڕاگیرانی خێرای دوژمنیەکان لە باکووری ڕوژئاوای سووریا و پاراستن لە کەسانی سیڤیل لەو ناوچانە گەرەنتی بکات . گوترێش لەو بەیاننامەیدا خوازیاری گەڕانەوە بۆ ڕەوتی سیاسی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بڕیارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا بوو . سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی منداڵان لە سەرانسەری سووریا لە کاریگەریەکانی شەڕی بێ ڕەحم ڕەنج دەبەن و ماوەیەکی زۆر دوای بێ دەنگ بوونی دەنگی چەکەکانیش ڕەنج دەبەن . لە نو ساڵی ڕابردوودا قوتابخانەکان و نەخوشخانەکان بور دمان بوونە بنەماڵەکان لێپژاون و لاوانێکی زۆریش کوژراون . پووتین و ئەردوغان شەوی هەینی ڕابردوو دوای چەن کاژێر وتووێژ لە موسکو سەبارەت بە بارگرژشەمکان لە پارێزگای ئیدلەب سەبارەت بە دامەزراندنی ئاگربڕ ڕێککەوتن .