هەڵاتنی تیرۆریستانی داعشی لە زیندانی کوردەکانی سووریا
ئادار 30, 2020 16:34 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هەڵاتنی ژمارەیەکی بەرچاوی تیرۆریستانی داعشی دوای سەرھەڵدان لە زیندانێکی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , سەرچاوەکانی هەواڵ باسی هەڵاتنی ژمارەیەکی بەرچاوی تیرۆریستانی داعشی دوای سەرھەڵدان لە زیندانێکی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە پارێزگای حەسەکە هدەکەن .
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دوای سەرھەڵدانی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە زیندانی غویران کە نزیکەی ٣ هەزار زیندانی داعشی لە خۆ گرتووە، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستان هەڵاتوون.
ھێشتا ھەواڵی ریاتر لەم بارەوە بڵاو نەبوونەوە .